ده‌رباره
سه‌ره‌تاکانی کارکردنی کۆمپانیای چۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1980 که ئه‌وکات به ناوی (نوسینگه‌ی چۆمان)ه‌وه بۆ دابینکردن و فرۆشتنی که‌لوپه‌لی بیناسازی له شاری سلێمانی کاری کردووه، پاش ئه‌زمونێکی درێژی کارکردن و دوا به‌دوای فراوانبوون و به‌ره‌پێشچونی کاره‌کان نوسینگه‌ی چۆمان له ساڵی 1999 مۆڵه‌تی کارکردنی وه‌ک کۆمپانیا وه‌رگرتووه به‌ناوی (کۆمپانیای چۆمان بۆ بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی، گواستنه‌وه و دابینکردن) به سه‌رمایه‌ی (1000000) یه‌ک ملیۆن دۆلار، له‌و کاته‌وه و به به‌رده‌وامی کۆمپانیای چۆمان له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی عیراق و له ڕێگه‌ی نوسینگه‌کانیه‌وه له گشت شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان و عیراقدا به‌رده‌وام بووه له پێشکه‌شکردنی کار و خزمه‌ته‌کانیدا، ئێستا سه‌رمایه‌ی کارکردنی کۆمپانیا (10000000) ده ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکیه و له گشت پارێزگاکانی عیراقدا نوسینگه‌ی هه‌یه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی.
|